نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕاگەیەنراوێک لە حکوومەتی ھەرێمەوە سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان

ڕاگەیەنراوێک لە حکوومەتی ھەرێمەوە سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان

حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی 11ـی 2022 پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە و داوا لە ئێران دەکات ئەم شاڵاوە لەدژی هەرێم ڕابگرێت.

لە ڕاگەیەنراوێک حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:بە توندترین شێوە ھێرشی شەوی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین.

ڕاشیگەیاند: پێشێلکاری بەردەوامی سەروەری عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و پێشێلکردنێکی ئاشکرا و زەقی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی دراوسێیانەیە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەی حکوومەتی هەرێم هاتووە کە “داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین، ئەم شاڵاوە لە دژی ھەرێمی کوردستان ڕابگرێت، چونکە سەقامگیریی ھەرگیز لە ڕێگەی توندوتیژییەوە دەستەبەر نابێت.”

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە “داوا لە دۆست و ھاوبەشانی لە حکوومەتی فیدراڵی و نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەگشتی دەکەین، ھەڵوێستێکی ڕوون و ڕاشکاویان بەرامبەر ئەم ھێرشە بەردەوامانەی ئێران ھەبێت.”

ئەمەش لەکاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو ئێران بە مووشەک و درۆن بەچڕی هێرشی کردە سەر ناوچەکانی جێژنیکان لە ناحییەی بەحرکەی سنووری پارێزگای هەولێر، قەڵای دیموکرات و بنکەی تەندروستی ئازادی لە کۆیە و زرگوێز لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بۆردومانەکە شەهید و برینداری لێکەوتەوە. 

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *