سەرەتا / کوردستان / بەپەلە.. وەزارەتی دارایی نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتەکان کردووە پێوەندی بە ئامادده کردنی بووجەی ساڵی 2023

بەپەلە.. وەزارەتی دارایی نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتەکان کردووە پێوەندی بە ئامادده کردنی بووجەی ساڵی 2023

وەزارەتی دارایی، بە نووسراوێك سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان لە ئامادەكردنی بودجەی 2023 ئاگادار دەكاتەوە و داوای چەندین داتا و فۆڕمی پەیوەست بە بودجە و مووچە و میلاكات دەكات.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە لە 17ی 11ی 2022 دەرچووە، وەزارەتەكە داوای لە وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە بەپەلە داهات و خەرجیی خەمڵێندراوی 2023 ئامادە بكەن و بۆ وەزاەرتی دارایی بنێرن.

لە نووسراوەكەدا هاتووە: “بە مەبەستی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 و لەسەر داوای ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت وەزارەت و فەرمانگەكان داهات و مووچە و خەرجی و میلاكات ڕەوانەی دارایی بكەن.”

وەزارەتی دارایی داوای كردووە لە ڕێگەی وەزارتەكانەوە لیژنەیەكی تایبەت دروست بكرێت بۆ ناردنی بودجە و خەرجیی خەمڵێندراو، كە دوامۆڵەتی ناردنەوەی بۆ دارایی 15ی 12ی 2022 دەبێت بۆ ئەوەی وردەكارییەكانی لای لیژنەی سەرەكیی وەزارەتمان بێت بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەبودجەی حكوومەت.

ئاماژە بەوەش كراوە دەبێت لە چەند فۆڕمێكی تایبەتدا تەواوی وردەكاری و زانیارییەكان بخرێنـە ڕوو: ”دەبێت زانیاری لەبارەی فەرمانبەران بە میلاك و گرێبەست و گرێبەستی داهات، لەگەڵ داتای ئۆتۆمبێل و ئامێر و خانووی میری و ئۆتۆمبێل و خانووی بەكرێگیراو بنێردرێت.”

جەخت كراوەتەوە دەبێت قەرزی كارەبای هەر فەرمانگەیەكیش لەنێو زانیارییەكاندا هەبێت.

پێشتر لە كۆبونەوەی ڕۆژی 9ی 11ی 2022ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە كرابوو: “لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەنگاوەکانی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان خرایە ڕوو و بۆ ئەم مەبەستەش لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێردرێن بۆ کارکردن لەسەر ئەم بابەتە.”

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: هیوادارم ئەو كه‌سانه‌ی خولی راهێنانیان لە ژاپۆن یان لێره‌ له‌ لایەن پسپۆڕانی ژاپۆنییەوە بینیوه‌، ئەو شارەزاییه‌ی بەدەستیان هێناوە، لێره‌ به‌گه‌ڕی بخه‌ن

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28/11/2023، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به‌ كار و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *