باوکم پێمانی وتووە: لە مه‌هاباد وه‌عد و په‌یمانم به بارزانیی نه‌مر داوه تا ماوین له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه به‌رده‌وام بین
کوری شێخ عەبدولرەحمان: بەمەسرور بارزانی وت
باوکم پێمانی وتووە: لە مه‌هاباد وه‌عد و په‌یمانم به بارزانیی نه‌مر داوه تا ماوین له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه به‌رده‌وام بین
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به نه‌ماڵه‌ی شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی سیرێ، سه‌ره‌خۆشیی ئه‌و كاره‌ساته‌ی لێ كردن و كوڕی شێخ عه‌بدولڕه‌حمان به سه‌رۆكی حكوومه‌تی راگه‌یاند: سوپاسی جه‌نابت ده‌كه‌ین، ئێمه بنه‌ماڵه‌كه‌مان به فه‌رعێك له بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی نه‌مر ده‌زانین، چونكه وه‌سیه‌تی باوكی منه و باوكم پێش وه‌فاتی پێی گوتین كاتی خۆی له مه‌هاباد وه‌عدم و په‌یمانم به بارزانیی نه‌مر داوه تا ماوین له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه به‌رده‌وام بین،باوكم یه‌كێك بوو له شۆڕشگێڕان كه له خزمه‌ت بارزانیی نه‌مردا بووه و له شۆڕشی ئه‌یلوولیشدا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو.
وتیشی: ئێمه‌ش وه‌كوو كوڕ و نه‌وه‌ی شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی سیرێ، به‌ڵێن به جه‌نابت و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ده‌ده‌ین یه‌كێك بین له‌و وه‌فادارنه‌ی تا ماوین وه‌فادار ده‌بین به‌رامبه‌ر ڕێبازی بارزانیی نه‌مر و كورد و كوردستان، ڕێز و سڵاومان بۆ سه‌رۆك بارزانی و سوپاس بۆ هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه‌ی تۆ كه هه‌ر له جه‌نابت ده‌وه‌شێته‌وه.