نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئه‌مشه‌و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ سه‌ردانی كۆیه‌ی كرد و چه‌ند بڕیارێكی به‌په‌له‌ی ده‌ركرد

ئه‌مشه‌و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ سه‌ردانی كۆیه‌ی كرد و چه‌ند بڕیارێكی به‌په‌له‌ی ده‌ركرد

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ و پشتیوانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەردانی شارۆچكه‌ی کۆیەی کرد، له‌گه‌ڵ تاریق حیدەری قایمقامی شارۆچكه‌ی کۆیە و بەڕێوەبەری پەروەردە و سەرۆکی شارەوانی و سەرپەرشتیاری یەکەم کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ شرۆڤە و بڕیاردان بوو لەبارەی ناوەندەکانی خوێندن بۆ چارەسەرکردنی دەرهاوێشتەکانی بۆمبارانکردنی بەشێک لە سنوورەکە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چەند بریارێكی پێویست دران كه‌ بریتی بوون له‌ :-

1-  بەردەوامبوونی ڕاگرتنی دەوام لە چەند قوتابخانەیەک کە پێشتر دەوامیان تێدا ڕاگیرابوو، هه‌روه‌ها قوتابخانەکان شوێنی دیکەیان بۆ دیاریکرابوو.

2-  بریاردرا سبەی تیمی ئەندازیاری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر سەردانی شاری کۆیە بکەن بۆ دروستکردنی قوتابخانەیەک بە شێوازی کابینە و بە خێرایی بۆ ئەم دۆخە نەخوازراوە لەسەر بودجەی وەزارەت.

3-  هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کرا بۆ ئەوەی قوتابخانەیەک لە کۆیە دروست بکرێت.

4-  بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر راسپێردرا، سبەی میکانیزمێک بگرنەبەر بۆ ئەوەی لەگەڵ پەروەردەی کۆیە تیمێک لە رێنمایکارانی پەروەردەی سەردانی ئەو قوتابخانانە بکەن و کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ باشکردنی لایەنی دەروونی قوتابییان و خوێندکارانی کاریگەر بە هێرشە مووشەکییەکان.

5-  بریاردرا بە تەرخانکردنی بڕی 50 ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتی کارەکانی پەروەردەی کۆیە لە دروستکردنی پۆلی خوێندنی زیادە بە مەبەستی کەمکردنەوەی فشار بەهۆی داخستنی زیاتر لە پێنج ناوەندی خوێندن .

6-  زیاتر لە 71 ملیۆن دینار بریاری تەرخان و خەرجکردنی درا بۆ نۆژەنکردنەوەی ئامادەیی کۆیە و ئامادەیی تەقتەق.

جگه‌ له‌وه‌ش هەر ئەمرۆ بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی راسپێردرا کە رێکاری پێویست تاوتوێ بکەن سەبارەت بە قوتابخانەی زڕگوێز و چۆنیەتی دەستبەرکردنی خوێندنی قوتابییان لە سنوورەکەدا.

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *