نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی:
پایتەختی رۆشنبیریمان شایستەی باشترین خزمەتە
“هیوادارین بە هاوکاری دڵسۆزانی گەلی کورد نیگەرانییەکانی خەڵکی شاری سلێمانی بڕەوێنینەوە

مەسرور بارزانی:
پایتەختی رۆشنبیریمان شایستەی باشترین خزمەتە
“هیوادارین بە هاوکاری دڵسۆزانی گەلی کورد نیگەرانییەکانی خەڵکی شاری سلێمانی بڕەوێنینەوە

مەسرور بارزانی دامەزراوەیەكی گرینگی ڕاگەیاند

بەرێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێوڕه‌سمێکدا ئه‌نیستیتۆتی داهێنان و نوێگه‌ریی كوردستان (KII) راگه‌یاند.

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێوڕەسمی پەیمانگەی نوێگەری و داهێنانی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی پەیمانگەی نوێگەری و داهێنانی کوردستان رایگه‌یاند: ئەمڕۆ یادی 238 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانیی خۆشەویستە، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵكی سلێمانی و هەموو كوردستانیان دەكەم.
مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند: پێگەی شاری سلێمانی لە مێژووی خەبات و تێكۆشانی گەلەكەماندا بەرچاو و بەرجەستەیە، شاری هەڵمەت و قوربانی و پایتەختی رۆشنبیریمان شایستەی باشترین خزمەتە، هیوادارین بە هاوكاریی دڵسۆزانی گەلەكەمان، نیگەرانییەكانی خەڵكی ئەم شارە بڕەوێنینەوە و دوور لە دەستوەردانی حزبی و تاكڕەوی، یاسا سەروەر بێت و هەموو بەربەستەكان بەلاوە بنێین تاوەكوو بتوانین لە ڕووی ئیداری و ئاوەدانی گرنگییەكی زیاتر بە سلێمانی بدەین كە لە ئاست پێگەی رەسەنی ئەم شارە بێت. جارێكی تر پیرۆزە لە هەموومان.
هه‌ر له‌ ڕێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی پەیمانگەی نوێگەری و داهێنانی کوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی بۆردومانی كۆیه‌ و زڕگوێز رایگه‌یاند: بەداخەوە ئەم بەیانییە دیسان جارێكی تر بیستمان كە شاری كۆیە و زڕگوێز بەر شاڵاو و پەلاماری مووشەكەكان كەوتوون و هەندێك شەهید و برینداریش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكان، لە لایەك ئیدانەی ئەم دەستدرێژییە و پێشێلكردنی خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین، لە هەمان كاتدا تەمەنای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین و ئارەزووش دەكەین كە شەهیدەكان جێگەیان بەهەشت بێت.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق كۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *