نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستا‌نبوڵ ده‌كات

مه‌سرور بارزانی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستا‌نبوڵ ده‌كات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵ ده‌كات و سه‌ره‌خۆشیش له‌ قوربانییه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (13ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ تویتێكدا، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵی كرد و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی حكومه‌ت، خه‌ڵكی توركیا و كه‌سوكاری قوربانییه‌كانی ئه‌و رووداوه‌كرد.

له‌ تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، “به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ ترسنۆكانه‌ی ئه‌مڕۆی ئیستانبوڵ ده‌كه‌م. سه‌ره‌خۆشی له‌ حكومه‌ت و خه‌ڵكی توركیا و قوربانیان و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م.”

كاتژمێر4:20 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ 13ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022) ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شه‌قامی ئیستقلالی ئیستانبوڵی هه‌ژاند و به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن وایی ئه‌و شاره‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 81 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌ رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵ له‌ چوارچێوه‌ی كارێكی تیرۆریستی راگه‌یاند و تاوه‌كو ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌و رووداوه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، داواكاری گشتی ئیستانبوڵیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ره‌نگه‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ كارێكی تیرۆریستی بێت.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *