نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئومێد خۆشناو: سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی شوقەی کرێ نیشینان دادەنێت

ئومێد خۆشناو: سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی شوقەی کرێ نیشینان دادەنێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، راگه‌یاند: “مژدە بە خەڵكی كەمدەرامەت و كرێنشین دەدەین، كە لەو ماوەیەدا لەلایەن جەنابی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی شوقەكانی كرێچییان لە هەولێر دادەندرێ.”

ئاماژەی بەوەش دا، دوای دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكە، ناوی ئەو كەسانەش رادەگەینرێت، كە فۆڕمیان پڕ كردووەتەوە.

ئومێد خۆشناو، دەشڵێت: “لە هەولێر لە دوو شوێنی زۆر باش شوێنی دروستكردنی شوقەكان دیاری كراوە، لیژنەیەك كاری پاككردنەوەی ناوەكان دەكات، دوای پاكتاوكردنی ناوەكان و ئەوانەی مەرجەكانیان تێدایە، ئەوكات بەوپەڕی شەفافی و دادپەروەری و بەپێی مەرجەكان، ناوەكان و به‌ چاودێریی داواكاریی گشتی، پرۆسه‌ی تیروپشك بۆ كرێنشینه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ناوەكان رادەگەیەندرێن.”

لە هەولێر شوێنی شوقەكان، كە بۆ زیاتر لە چوار هەزار و 100 شوقەیە، دەكەوێتە نێوانی شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری.

پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستە ڕوو، سەرۆكی حكوومەت چاودێریی ئەو بایەتە دەكات، گوتیشی: “سەرۆكی حكوومەت جەخت دەكاتەوە، ئەو یەكانەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵكی هەژار و كرێنشینن، بۆیە دەبێت كارەكە زۆر بە دادپەروەری و بە دروستی بكرێت.”

پــرۆژەکـــە ســێ جــۆر یــەکــەی نـیـشــتــەجــێبــوون لـەخـۆ دەگــرێ، 80 مەتری بـە پـێـشــەکـیی چوار ھـەزار دۆلار و 100مەتری بـە پـێـشــەکـیی پێنج ھـەزار دۆلار و 120مەتری بـە پـێـشــەکـیی شەش ھــەزار دۆلار دەبـێــت و قــســتــەكانیش بۆ ماوەی 15 ســـاڵ دەبن.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق كۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *