عەبدولفەتاح ئیبراهیم دەڵێ:” کاتێک له شه‌ڕی براکوژی، یه‌کێتی شه‌قڵاوه‌ی داگیر کرد، یه‌که‌م ماڵ که یه‌کێتی کردییانه ئامانج، ماڵی باوکم بوو، شه‌وێک هاتن به په‌لامار و جنێو هێرشیان کرده سه‌رمان، جاری دووه‌م که هاتن جه‌ماعه‌تی حاجی مه‌سیفی بوون، گوتیان پیکابه‌که‌مان ده‌وێت، باوکم پیکابێکی سپیی خاوێنی مۆدیل ١٩٨١ی هه‌بوو، ئۆتۆمبێله‌که‌یان برد.
دوای ماوه‌یه‌ک یه‌کێتییه‌کانی شه‌قه‌ڵاوه باوکمیان ده‌ناسی، هاتن و گوتیان مام ئیبراهیم وه‌ره بۆ کۆمیته، به‌ڵکوو پیکابه‌که‌ت پێ بدرێتەوە، باوکم پیاوێکی ناسراو و بێ گرفت بوو، گوتی باشه با بچین بۆ کۆمیته‌ی شه‌قڵاوه‌ی یه‌کێتی، که چووبوون، له‌وێ حاجی مه‌سیفییان بینیبوو، خه‌ڵکی شه‌قڵاوه له‌ناو کۆمیته‌ی به حاجی مه‌سیفییان گوتبوو ئه‌وه‌ش ئیبراهیمه خڕه و پیکابه‌که هی ئه‌وه بیده‌وه، ئه‌ویش گوتبووی (ئه‌و پیکابه لای منە، چ ماڵی مه‌سعود بارزانی تاڵان بکه‌م، چ ماڵی ئیبراهیم، به‌لامه‌وه وه‌ک یه‌که).“
ئەوەشی دركاند: ”حاجی مه‌سیفی په‌لاماری باوکمی دابوو و له‌ناو خه‌ڵکه‌که پاڵێکی پێوه نابوو، دواتر گرووپێکی سه‌ر به یه‌کێتی شه‌و هاتن بۆ گیانی منیش، هێزێکی ده‌مامکداری چه‌کدار به شه‌و زۆریان لێدام و هه‌وڵیان دا بمکوژن، ئه‌و چه‌کدارانه خه‌ڵکی رانیە بوون، ئه‌و کاته کچێکی یەك ساڵەم له باوەش بوو، ئه‌وه‌نده‌یان لێدام تا ئاستی مه‌رگ. پێشووتریش هاتبوون په‌لاماریان داین، خوشکێکم به‌رپرسی لقی شەقڵاوەی یه‌کێتیی ئافره‌تان بوو، هاتن ئه‌و ببه‌ن، ئه‌ویش به هه‌ر جۆرێک هه‌بوو خۆی گه‌یانده دراوسێیه‌کمان، که مه‌سیحی بوون، ئه‌و خوشکه‌م به ئۆتۆمبێلی ئۆپۆزسیۆنی عێراق خۆی رزگار کرد.“
عه‌بدولفه‌تاح ئیبراهیم، راشی گه‌یاند: ”ئه‌و پیکابه‌ی له باوکمیان برد، تا ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ده‌ست یه‌کێتییه‌وه بوو و هاتوچۆی چه‌کدارییان پێ ده‌کرد، دواتر پیکابه‌که هێنرایه هه‌ولێر، ئیتر ئاگادار نین چی لێهات، به‌ڵام باوکم به‌و سووکایه‌تییه‌ی پێی کرا هه‌ر بێ تاقه‌ت بوو، تا به‌م دواییانه وه‌فاتی کرد.“