نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پڕۆژەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان گەیشتووەتە قۆناغی جێبەجێکردن

پڕۆژەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان گەیشتووەتە قۆناغی جێبەجێکردن

رێکارەکانی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا لە هەولێر گرێبەست لەگەڵ وەبەرهێنەر واژۆ بکرێت و لە سلێمانیش چاوەڕێی دیارکردنی زەویین.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کردووە: “پڕۆژەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان گەیشتووەتە قۆناغی جێبەجێکردن، لە هەولێر دەستمان پێکردووە و وەبەرهێنەر و زەوی دەسنیشان کراوە و نرخ و قیستی یەکەکان دیارکراون”.

گوتیشی: “هەموو فەرمانگە و ئیدارە سەربەخۆکانمان ئاگادار کردونەتەوە پەلە بکەن لە دەستنیشانکردنی زەوی و وەبەرهێنەرەکان”.

بەوەشکرد: “لە هەولێر نرخێکمان وەرگرتووە زۆرباشە و بڕی پارەی پێشەکی و قیستی مانگانەی کەمە، هەروەها ماوەکەی درێژخایەنە و 15 ساڵە”.

راشیگەیاند: “هەفتەی داهاتوو لە هەولێر گرێبەست لەگەڵ وەبەرهێنەر واژۆ دەکرێت و لە سلێمانیش خەریکی دابینکردنی زەویین، لیژنەیەک لە پارێزگا پێکهێنراوە”.

بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن. لە ماوەی رابردوودا هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی ئەو یەکانە لە رێگەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی ناوی خۆیان تۆمار کردووە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونیش ئاشکرای کردووە، یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەدرێت بەو کەسانەی پێشتر سوودمەند نەبوونە.

بەپەلە

سەرۆکی حکوومەت و باڵوێزی ئێران لە عێراق جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکان دەكەنەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 14/12/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە محەمەد کازم ئال سادق، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *