وەزارەتی بارزگانی عێراق رایگەیاند، بەپێی یاسای ئاسایشی خۆراک تا ٣١/١٢/٢٠٢٢ سەبەتەی خۆراکی ھاووڵاتیانی عێراق دابین کراوە، بۆ ماوەی سێ مانگی ساڵی داھاتوش ئەمبارکردنی فریاگوزاری دابین کراوە.
میکانیزمێکیش ئامادە کراوە بۆ راگرتنی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی حکومەت، راگرتنەکەش بە پێی داھاتی مانگانەی ھاووڵاتی دیاری دەکرێت، بە ئامادەکردنی کارتی ئەلیکترۆنی کە سوودی دەبێت بۆ باشترکردنی و زیادکردنی کەرەستەی تر بۆ سەبەتەی خۆراک.