نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی کارەبا.. وێستگەی هایدرۆپەوەری دێرەلۆک دەکەوێتەکار

وەزارەتی کارەبا.. وێستگەی هایدرۆپەوەری دێرەلۆک دەکەوێتەکار

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە بەم زووانە وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوک بە توانایی بەرهەمهێنانی 37 مێگاوات کارەبا دەکەوێتە کار.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا بۆ بەگەڕخستنی و چاکسازیی و بەڕێوەبردنی وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوک، گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای میدل ئیست پاوەر واژوو کرد”.

ئەوەش خراوەتە روو: “وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوک بە توانایی بەرهەمهێنانی 37 مێگاوات بەم زووانە دەکەوێتە کار و بە تۆڕی نیشتمانیی کارەبا دەبەسترێتەوە”.

ئاماژە بەوەش دراوە کە وەزیری کارەبا داوای لە کۆمپانیایەکە کرد پابەندی رێنوێنیی و ڕاسپاردەکانی وەزارتی کارەبا بێت و وەزارەتیش هەموو ئاسانکارییەکی بۆ فەراهەم دەکات.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *