
پارێزگاری هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێ، كه بینای پارێزگای هه‌ولێر، تا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌مووی ده‌كرێته باخ و پارك.
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌یه 15/8/2022، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: “بینای پارێزگای هه‌ولێر به‌پێی ماسته‌ر پلان تا بەڕێوەبەرایەتیی ته‌ندروستیی هه‌مووی ده‌ڕووخێندرێت و ده‌كرێته باخچه و پارك و ژێره‌كه‌شی ده‌كرێته گه‌راجی ئۆتۆمبیل و شوێنی راوه‌ستانی ئۆتۆمبیل.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هیشتا بینای تازه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ته‌واو نه‌بووه، كاركردن تێیدا راوه‌ستابوو، به‌ڵام ده‌ست ده‌كرێته‌وه به كاركردن تێیدا ئه‌و كاته ئه‌و به‌شه‌ی ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و سه‌رنجی گه‌شتیارێكی زۆر راده‌كیشێت بۆ خۆی.