وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار، بهگوژمهی نزیكهی 190 ملیۆن دینار، دوو پرۆژهی ئاوهڕۆ له سنووری شارهوانییهكانی سێمیل و ئاكرێ، جێبهجێ دهكات.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، راگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، “بریاریدا بە خەرجكردنی گوژمەی 189,761,000 دینار، بۆ جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە سنووری شارەوانییەكانی سێمێل و ئاكرێ.
ئاشكراشی كردووه، “گوژمەكە لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆكە و پرۆژەكانیش لە چوارچێوەی پلانی ساڵی 2022 جێبەجێ دەكرێن”.
ئاماژهی بهوهش داوه، “پرۆژەكەی ئاكرێ بریتییە لە دروستكردنی ئاوەڕۆی سندوقی لە گەڕەكی 11ی ئادار لە نزیك مزگەوتی مێرسیدا لە قۆناغی یەكەمدا و گوژمەی ئەو قۆناغەش (115،920،000)دیناری لەسەر ڕێژەی15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانی ئاكرێ بۆ خەرج كراوە”.
هەروەها پرۆژەكەی سێمێل بریتییە لە دروستكردنی ئاوەڕۆی چوارگۆشە بە گوژمەی (73،841،000)دینار، لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێل جێبەجێ دەكرێت.