له‌سه‌ر لابردن و گۆڕینی بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی خۆیان راگه‌یاندووه، “كه لابردن و گۆڕینی هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه”.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی له پەرلەمانی کوردستان له میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، مەسەلەی دەستکاریکردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی و لابردنی ئەسڵ و ئەساسی نییە، هەندێک لایەن بە ئامانجی سیاسی، موزایەدە بەم پرسەوە دەکەن.
دۆڵه‌مه‌ری هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، “ئێمە خۆمان کوڕ و کچی ئەم وڵاتەین و باش دەزانین میللەتەکەمان چ بابەتێکی قبوڵ نییە و لە پڕۆژەیاسای پەروەردە شتی وا باسنەکراوە”.
ده‌شڵێت: “بەیانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەپەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە دەدەین”.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، “لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن هیچ بنەمایەکی نییە، ئەم بابەتە چەندین جار روونکردنەوەی لەسەر دراوە، بەداخەوە ساڵانە ئەم بابەتە بەناڕەوا دەوروژێندرێت”.
وه‌زیری په‌روه‌رده راشیگه‌یاند، “پار ساڵ هەمان قسە کرا و بەڵام بانگەشەکارانی ئەم بابەتە لە ساڵی خوێندنی 2021 – 2022 جگە لە ئیحراجی هیچیان بۆ نەمایەوە کە بینیان کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی بە جوانترین و نوێترین شێواز دیزاین کراون”.
پێشتر چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و بانگخوازێك ئه‌وه‌یان راگه‌یاندبوو، لابردنی بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له پرۆگرامه‌كانی خوێندن هێڵی سووره، روونكردنه‌وه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده له‌دوای ئه‌و لێدوانانه‌وه دێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده‌یه بۆ گۆڕینی په‌روه‌رده‌ی ئاینی بۆ مێژووی ئاینی، له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری په‌روه‌رده و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م زانیارییانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.