.
بەهمەن كاكە عەبدڵا: حەتان نییە لە قسەی ئاخاكانتان دەرچن
ئیوە لەبەرەی کوردستان نابن ئەوە یەکلا بوەتەوە ، بەس با دادگەریەکەتان لەنێوان هەرێم و بغدابەهمەن كاكە عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەنوسێت:”
بۆ یەکجاریش دادگەری بێت نەک شتی تر !!
ئێوە نە لەگەل حکومەتەکەی پێشوتری عیراق کەبەعس بوو ، دژایەتیتان هەبووە ، نەلەگەل ئەم حکومەتانەی ئیستای عیراق دەتوانن دژایەتی بکەن چونکە حەددتان نیە لەقسەی ئاغاکانتان دەرچن .
سەرۆکی فراکسیۆنەکەتان لەوەتی هەیە یان وەزیرە یان پەرلەمانتارە یان لەسەرکردایەتیە ، تائیستا نازانیت یان بەعەمدی بۆ چەواشەکردنی خەڵک دەڵێت حکومەتی هەرێم و پارتی و یەکیتی ناتوانن بەرگری لەسەروەری خاکی کوردستان بکەن و وولامیان بۆ موشەک باران و درۆنەکان نیە ، ئاخر گەر ئەمقسەیە حقد و قینی دۆڕاوی و ئەلقە لەگویی نەبیت بۆ خەلکی تر چیە ، ئەو سەروەریەی باسی دەکات خۆت و حزبەکەت لە ڕیفراندۆم دا دژی بوون و هەر ئاغاکانتان بەشایانی پاراستنی ئەو سەروەریە دەزانی بۆیە ئیستا بەچ روویەکەوە باسی سەروەری دەکەن .
نیو پەرلەمانتارەکەی بغداشتان بە ڕۆژنامەی ( صباح ) ی زمان حالی ئاغاکانتانی راگەیاندوە ، کە کۆمپانیاکان لەکوردستان دەکشێنەوە و ئابوری سەربەخۆی کوردستان کۆتایی دیت ، توو ئەو دینەی کەناوەکەیتان لەحزبەکەتان کردوەتەوە ، چ دوژمن و ئەلقە لەگوییەک ئەوقسانە دەکات جگە لەئیوە .
خەڵکی کوردستان لەپای ئەو سیاسەتی دوژمنایەتیەی کوردستان کەگرتوتانەتە بەر لەهەڵبژاردنی عیراق کردتانی بە نیو کورسی ، بەردەوام بن لەو سیاسەتە لەهەلبژاردنی کوردستان شەقی خەلکی کوردستان و دەنگدەرەکانی دەبینن .