له چوارچێوه‌ی گرنگیدان به ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گه‌شتوگوزار له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین ده‌كرێته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كه‌رتی گه‌شتوگوزار و گه‌شتیاری له ھه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری راپه‌رین ده‌كرێته‌وه.
دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و بڕیاره له پێناو ئاسانكارییه بۆ كاروباری هاووڵاتییان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
له ماوه‌ی رابردوودا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندان فه‌رمانگه‌ی له ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كرده‌وه، زاخۆ و سۆرانیش هه‌ر له‌سه‌ر بڕیاری مه‌سروور بارزانی بوون به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ.