بەیانی ئەمڕۆ خوێندکارێکی زانکۆی سۆران تەقەی لە د.کاوان ئیسماعیل گەردی، راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین کردووە و گوللەی بەرکەوتووە و پاسەوانێکی کۆلێژەکەشی بریندار کردووە، هەردوو بریندارەکە گەیێنراونەتە نەخۆشخانە و د. کاوان نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و دۆخی دیار نییە چۆنە.”
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکەش، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین گوتی: “کێشەکە بەهۆی گواستنەوە بووە و ئەو خوێندکارە چەند جارێک داوای گواستنەوەی کردووە”.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری رووداو کەوتووە، دوو گوللە بەر راگری کۆلێژی یاسا کەوتووە، “گولـەیەک بەر سەری و گوللەیەکیش بەر سنگی کەوتووە.”
پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی لە پرسگە گوللەی بەرکەوتووە، پاسەوان بووە و یەک گوللە بەر سنگی کەوتووە، تۆمەتبارەکەش دوای هێرشەکە هەڵاتووە، ئێستا پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت.
د.کاوان ئیسماعیل ئیبراهیم گەردی:
– 1-7-1973 لە شاری هەولێر لەدایکبووە.
– لە ساڵی 1994-1995 کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدینی تەواوکردووە.
– ساڵی 2003 بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی سەلاحەدین و لە یاسای تایبەت بەدەستهێناوە.
– لە ساڵی 2009 دکتۆرای لە یاسای تایبەت لە زانکۆی سەلاحەدین بەدەستهێناوە.
– چەندین پۆستی وەرگرتووە و لە 7-2-2017ـەوە راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدینە.