سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، دواین هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر داوای شه‌قام و تشرینییه‌كان ئه‌نجامدرا، دوای هه‌شت مانگ له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دۆخه‌كه هه‌روه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، راگه‌یاند، له ئێستادا نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق گۆڕاوه، قۆناغی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی (ره‌وتی سه‌در، پارتی دیموكراتی كوردستان و سیاده) كۆتایی پێهات، قۆناغێكی نوێ له نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق به‌ڕێوه‌یه.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا راشیگه‌یاند، دوای كشانه‌وه‌یان، ره‌وتی سه‌در وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی كه خاوه‌نی ده‌نگی زۆرن، داهاتووی سیاسی عێراق سه‌قامگیر نابێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكی به‌هێزو ده‌ستكراوه پێنه‌هێنرێت و سه‌درییه‌كان رازی نه‌كرێن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گوتی: “ره‌وتی سه‌در ده‌یانتوانی ببنه هێزێكی ئۆپۆزسیۆن و به‌ره‌ی چاكسازی، یاخوود ببنه هێزێكی كاریگه‌ر، فشار بۆ سه‌ر حكومه‌تی داهاتوو دروست بكه‌ن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، مه‌بده‌ئی (ته‌وافوق) له ئێستادا پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵیدانه، بۆ هێنانه كایه‌ی هاوسه‌نگی، له ده‌ستووریش رێگه‌پێدراوه.