نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سلێمانی.. دوو سزادراوی سێدارە هاوسەرگیری دەکەن

سلێمانی.. دوو سزادراوی سێدارە هاوسەرگیری دەکەن

لە ڕووداوێکی سەیردا لە زیندانی چاکسازى گەورانى سلێمانى، ژنێک کە سزای لەسێدارەدانی هەیە، هاوسەرگیری لەگەڵ زیندانیەکی دیکەی پیاودا دەکات کە ئەویش بەهەمان شێوە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە.

ئەم ژن و پیاوە تەمەنیان نزیک ٤٠ ساڵە و هەردووکیان بەتاوانی کوشتنی بە ئەنقەست زیندانی کراون و سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، بەڵام لە ڕێگەی توێژەری کۆمەڵایەتیەوە سەرەتا وێنەی یەکتر دەبینن و دواتر ڕووبەڕوو دادەنیشن و بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن.

لەئێساتدا ئەم دوو هاوسەرە هەفتەی جارێک لە شوێنێکی تایبەت بە خەڵوەتی زیندانیەکاندا هەفتەی جارێک بۆ چەند کاتژمێرێک یەکدی دەبین و بەیەکەوە دەمێننەوە، پاش ئەوەش هەریەکەیان دەبرێتەوە بەشی تایبەتی خۆی لە نێو زینداندا.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *