نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لیژنەیەک تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە تەعریبی خانەقین سەردانی ئەو شارە دەکات

لیژنەیەک تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە تەعریبی خانەقین سەردانی ئەو شارە دەکات

بڕیارە حەفتەی داھاتوو شاندێکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، سەردانی قەزای خانەقین بکات و سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت، تەعریبێکی مەترسیدار لە خانەقین دەستی پێ کردووە و ھەڕەشە لەسەر گوندە کوردنشینەکان ھەیە.

جوان ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان، ڕاگەیاند: ”بڕیارە حەفتەی داھاتوو لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان، سەردانی دەڤەری خانەقین بکات و مەبەست لە سەردانی ئێمە بۆ خانەقین ئەوەیە ماوەیەکە لەو سنوورە تەعریبێکی مەترسیدار دەستی پێ کردووە و، بەتایبەتی ھەڕەشەیەکی زۆر مەترسیدار لەسەر گوندە کوردنشینەکان دەوروبەری خانەقین ھەیە و خەڵکی کورد ناچار دەکرێت شوێنەکانیان چۆڵ بکەن.”

سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان گوتی: ”بەداخەوە ژمارەیەک گوندی کوردنشین بەھۆی پڕۆسەی بەعەرەبکردن لە سنووری خانەقین چۆڵ کراون و بەشێکی دیکەشیان مەترسییان لەسەرە.”

جوان ڕۆژبەیانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ”حەفتەی داھاتوو لە خانەقین بەدواداچوون بۆ ئەو مەترسییانە دەکەین کە لەسەر کورد ھەیە و ڕاپۆرتێک لەبارەی پڕۆسەی تەعریب لە خانەقین ئامادە دەکرێت و پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، تا ڕێگەچارەیەک بۆ وەستاندانی تەعریب لە سنووری قەزای خانەقین بگیرێتەبەر.”

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: گوتیان دەتانڕووخێنین، دەتانوەستێنین، تێكی دەدەین، گوتمان ناتوانن و نەشیانتوانی

دەقی گوتاری مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی: دەستخۆشیتان لێ دەكەم و ماندوو نەبن، دەزانم زەحمەتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *