لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیدا ھاتووە: ئاگاداری ھاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەڵدەستی بە دامەزراندنی (٤٩) چل و نۆ فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست بۆ ئەم پسپۆریانەی کە لە خوارەوە دیاری کراوە لەو فەرمانگانەی بەرامبەریان دیاری کراوە:
١ــ بۆدەرچوانی کۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و کارگێری و ژمێریاری و یاسایی کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلەکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە ڕێکەوتی ١٢/٦/٢٠٢٢ تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی ١٩/٦/٢٠٢٢. کلیک بکە
٢ــ بۆ فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاککەرەوە – بەردەست – شوفێری تکایە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلەکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە ڕێکەوتی ١٢/٦/٢٠٢٢ تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی ١٩/٦/٢٠٢٢.
کلیک بکە
٣ــ لەکاتی ھەبوونی ھەر گیروگرفتێک لە پڕکردنەوەی فۆرمەکان لە لینکەکانی سەرەوە تکایە پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆنی ٠٧٥٠٧٠٥٨٥٧٢ بکەن لە رێگەی راستەوخۆ یان وەتس ئەپ و ڤایبەر وە یان ئیمەیلیک بنێرن بۆ halikar.bazrgani@yahoo.com کێشەکە چارەسەر دەکەین
٤ــ ئەگەر بڕوانامە لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بەدەست ھێنرابێت پێویستە یەکسانکردنی بڕوانامەی بۆکرابێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
٥ــ ھەر ھاوڵاتیەک مافی ھەیە یەک جار فۆرمەکانی سەرەوە پڕبکاتەوە، ئەوەی زیاتر لەیەک فۆرم پڕبکاتەوە مافی دەفەوتێ.
٦ــ لە کاتی دەرچوونی ناوەکان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ، لێژنەیەکی پسپۆر چاوپێکەوتن لەگەڵ داواکار دەکات بۆ ھەڵسەنگاندن و زانینی ئاستی شارەزایی و توانای فەرمابەر و لێژنە بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەدات.
٧ــ فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەکێک لەم فەرمانگانەی خوارەوە بە پێی شوێنی جوگرافی:
– بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
– بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی ھەولێر
– بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی
– بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی دھۆک