بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن ٣٨ ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئاگادار کراونەتەوە لە رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی (ئاری) و پاش گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەکە دەرکەوتووە کە کوژراوەکە ژنێکی تەمەن ٣٨ ساڵ بووە و لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لەسەر کێشەی خێزانی کوژراوە.