گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان گوتی، ئەوەی ھەفتەی رابردوو بڵاوکراوەتەوە فۆرمێکی سەرەتاییە و گۆڕانکاری بەسەر فۆرمەکەدا دێت و لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە فۆرمی تازە بڵاودەکرێتەوە و ھاووڵاتیان دەتوانن لە دوو لینکی جیاواز پڕیبکەنەوە.
گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان گوتیشی: “بڕیارە کۆبوونەوەیەکیش لەگەڵ وەبەرھێنەران ئەنجامبدەین، کە دەتوانن مەتری بەچەند بۆمان دروست بکەن و پێیان باشە پێشەکی ھەبێت یاخود نا ھاوکات قیستەکەی چەند بێت و دواتر کار بۆ تەرخانکردنی زەوی دەکرێت و ھەنگاوەکان دەنرێن”.
ھێمن ھەینی ڕوونیشیکردەوە: “یەکەکان بەقیستی درێژخایەن دەبێت و قیستەکەشی کەم دەبێت بەگوێرەی بژێوی ژیانی خەڵک دەبێت، بۆ نموونە قیستی ئێستا لە شوێنەکان چەند بێت بۆ نیوەی کەمتر دەبێت لەوەی ئێستا ھەیە و پێشەکیکەش کەم دەبێت کە ھەموو کەسێک دەتوانێت بیدات، کە ٣ تا ٤ ھەزار دۆلار دەبێت”.