نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی بانگه‌وازمان بۆ پشتگیریكردنی كارنامه‌ی چاكسازیمان نوێكرده‌وه‌

مەسرور بارزانی: له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی بانگه‌وازمان بۆ پشتگیریكردنی كارنامه‌ی چاكسازیمان نوێكرده‌وه‌

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی بانگه‌وازمان بۆ پشتگیریكردنی كارنامه‌ی چاكسازیمان نوێكرده‌وه‌ و گوتیشی: په‌یامی من بۆ شاندی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ بوو، “با سه‌رنج بده‌ینه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موومان ده‌مانه‌وێت”.

مه‌سرور بارزانی له‌ تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: ئەمڕۆ، لەگەڵ قوباد تاڵه‌بانی بانگەوازمان بۆ پشتگیریکردنی کارنامەی چاکسازیمان نوێکردەوە. ئه‌مه‌ش مانای وایه‌، كه‌ دەبێت هه‌موومان وەك یەك تیم کار بکەین بۆ هەموو کوردستان.

له‌ درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه‌، په‌یامی من بۆ شاندی یەکێتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌وه‌بوو: “با سەرنج بدەینە سەر ئەوەی کە هەموومان دەمانەوێت: سەقامگیری، خزمەتگوزارییە گشتیەکان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و ئەو داهاتووەی شایه‌نی گەلەکەمانه‌”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *