نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکات

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە وەزیری سامانە سروشتییەکان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ جەمال-ی برای.

سەرۆکی حکوومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لایە خۆیەوە وەزیری سامانە سروشتییەکان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: گوتیان دەتانڕووخێنین، دەتانوەستێنین، تێكی دەدەین، گوتمان ناتوانن و نەشیانتوانی

دەقی گوتاری مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی: دەستخۆشیتان لێ دەكەم و ماندوو نەبن، دەزانم زەحمەتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *