نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / ئەو کەسەی نیشانەی لەسەر دەمی کوڕەکەی دەگرتەوە دەستگیرکرا

ئەو کەسەی نیشانەی لەسەر دەمی کوڕەکەی دەگرتەوە دەستگیرکرا

شانەی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، باوکێک لە شاری زیقار دوای ئه‌وه‌ی جگەرەیەکی لەسەر دەمی کوڕەکەی داناوه‌ و نیشانەی لێگرتوه‌، ده‌ستگیركراوه‌.

شانەی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی له‌ زیقار توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن، كه‌ كوڕه‌كه‌ی به‌كارهێناوه‌ و ژیانی خستوه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ بۆ سەلماندنی کارامەیی خۆی له‌ نیشانه‌شكێنی.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، تۆمەتبارەکە بەپێی بڕیاری 570ی یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراوه‌و خزمەتگوزاری ئاسایشی نیشتمانی به‌ بەردەوامی چاودێری ئەو جۆرە دۆسیه‌یانە ده‌كات و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست دەگرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنیان، بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان

بەپەلە

ناوەڕۆکی کۆبونەوەی مالیکی و تۆم باراک بڵاو کرایەوە

وردەکاری لە کۆمێنتە سیاسیبەغدا و واشنتن جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی لە دۆسیە هاوبەشەکاندا دەکەنەوەپێش 20 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *