نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە تەمەنی ١٣ساڵیدا بۆ بڕوانامەی دکتۆرا دەخوێنێت

لە تەمەنی ١٣ساڵیدا بۆ بڕوانامەی دکتۆرا دەخوێنێت

منداڵێکی ئەمریکی تەمەن ١٣ ساڵ لە زانکۆی مينيسوتای ئەو وڵاتە بۆ تەواوکردنی خوێندی دکتۆرا لە بوارەکانی زانستی فیزیا و بیرکاریدا وەرگیراوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئیلۆت تانەری ئەمەن ١٣ ساڵ بۆ تەواوکردنی خوێندنی دکتۆرا لە زانستەکانی فیزیا و بیرکاری لە زانکۆی مينيسوتای ئەمریکی وەرگیراوە، دایک و باوکیشی بڕی ٢٠ هەزار دۆلاریان بۆ خوێندنی کوڕەکەیان تەرخانکردووە.

ئیلۆت، منداڵە بەهرەدارەکە بە دەیلی مەیلی راگەیاند، “خۆشەویستیەکی زۆرم بۆ فیزیا هەیە و هاوکاری خوێندکارانی زانکۆ دەکەم لە تێگەیشتنی بابەتە فیزیاییەکاندا.”

هاوکات میشێلی دایکی ئیلۆت، باسی لەوەکردووە، کورەکەی لە تەمەنی سێ ساڵانەوە هۆگری زانستە بیرکاری و فیزیاییەکان بووە و زۆر بە خێرایی فێری خوێندەنەوە و نوسین بووە و لە ماڵەوە پێیدەڵێن “ئەنشتاینی بچوک”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *