نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی شارەوانی.. پارەیەكی زۆری گەڕاندەوە بۆ خەزێنەی حكوومەت

وەزارەتی شارەوانی.. پارەیەكی زۆری گەڕاندەوە بۆ خەزێنەی حكوومەت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار دەڵێ، لەو چاكسازیەی لە بەرهەم هێنانی گوڵ كردوومانە پارەیەكی زۆرمان بۆ خەزێنەی حكوومەت گەڕاندووەتەوە بەرهەمی گوڵیشمان زیاد كردووە.

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هاتووە، پارەیەكی زۆری گوڵ بۆ خەزێنەی حكومەت گەڕاوەتەوە، لەكابینەی نۆیەمدا چاكسازی لە نەمامگەكاندا كراوە، ساڵانە زیاتر لە 250 هەزار گوڵی جۆراوجۆر لە هەولێر بەرهەمدەهێندرێت.

وەزارەتی شارەوانی دەڵێ:” لە هەولێر هەڵمەتێكی گەورەی چاندنی گوڵی “قەدیفە” دەستیپێكرد، لەهەر وەرزێكدا زیاتر لە 20 هەزار گوڵی تر دەچێندرێن.

پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كڕینی گوڵ‌و دار، پارەیەكی زۆری خەرج دەكرد، بەڵام لە كابینەی نۆیەمدا نەمامگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی چاكسازیان تێدا كراو ئێستا لە شاری هەولێر گوڵ و دار بەرهەمدەهێنن، بەهۆیەوە پارەیەكی زۆر بۆ خەزێنەی حكومەت گەڕێندراوەتەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *