نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتى پەروەردە لەبارەی پشووەکان و دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتى پەروەردە لەبارەی پشووەکان و دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پشووی رۆژانی داهاتوو و دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان ڕوونکردنەوە دەدات.  

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەى هەرێم ڕایگەیاند، “تا کۆتایی ئەم هەفتەیە لەسەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەوام ئاساییە، تەنها هەڵسەنگاندنی چوارەم بۆ پۆلەکانی 1 و 2 و 3ی بنەڕەتی دەکرێت، 28ی مانگ کۆتا رۆژی هەڵسەنگاندنە، دواتر پشووی جەژنی رەمەزان دەستپێدەکات”. 

وتیشی، “بەپێی ئەو خشتەیەی رامانگەیاندووە، لە دوای پشوو پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بۆ پۆلە ناکۆتاکان دەستپێدەکات، دواتریش بۆ پۆلە کۆتاکان”. 

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *