
منداڵێکی ئەمریکی تەمەن ١٣ ساڵ لە زانکۆی مينيسوتای ئەو وڵاتە بۆ تەواوکردنی خوێندی دکتۆرا لە بوارەکانی زانستی فیزیا و بیرکاریدا وەرگیراوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئیلۆت تانەری ئەمەن ١٣ ساڵ بۆ تەواوکردنی خوێندنی دکتۆرا لە زانستەکانی فیزیا و بیرکاری لە زانکۆی مينيسوتای ئەمریکی وەرگیراوە، دایک و باوکیشی بڕی ٢٠ هەزار دۆلاریان بۆ خوێندنی کوڕەکەیان تەرخانکردووە.
ئیلۆت، منداڵە بەهرەدارەکە بە دەیلی مەیلی راگەیاند، “خۆشەویستیەکی زۆرم بۆ فیزیا هەیە و هاوکاری خوێندکارانی زانکۆ دەکەم لە تێگەیشتنی بابەتە فیزیاییەکاندا.”
هاوکات میشێلی دایکی ئیلۆت، باسی لەوەکردووە، کورەکەی لە تەمەنی سێ ساڵانەوە هۆگری زانستە بیرکاری و فیزیاییەکان بووە و زۆر بە خێرایی فێری خوێندەنەوە و نوسین بووە و لە ماڵەوە پێیدەڵێن “ئەنشتاینی بچوک”.