
یه‌كێتی لاواز بووه و له ئاینده‌ی خۆی ده‌ترسێ، بۆیه له ترسی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه سزا بدرێت، له‌مپه‌ر ده‌خاته به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌كره‌م ساڵح ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند، یه‌كێك له‌و فاكته‌رانه‌ی كه بایه‌خی هه‌رێمی كوردستان له ئاستی ناوچه‌كه ده‌رده‌خات، بابه‌تی هه‌ڵبژاردن و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاته له كاتی خۆیدا، هه‌ر دواكه‌وتنێك له هه‌ڵبژاردن، دروستكردنی كۆسپه له به‌رده‌م پرۆسه‌ی دیموكراسی.
ئه‌و به پێویستی ده‌زانێت لایه‌نه‌كان له‌بری دروستكردنی كۆسپ بۆ هه‌ڵبژاردن، باشتر وایه خزمه‌تی هاووڵاتییان بكه‌ن، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناو هاووڵاتییان پێگه‌یان لاواز بووه و له ئاینده‌ی خۆیان ده‌ترسن، كێشه دروست بكه‌ن.
وتی،هه‌ر لایه‌نێك ببێته هۆی دواكه‌وتن و ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن، ترسه له هه‌ڵبژاردن نه‌ك گرفتی یاسایی، چه‌ندان ساڵه هه‌رێم به‌و یاسایه هه‌ڵبژاردنی كردووه و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، یه‌كێتی به‌هۆی ئه‌و هه‌موو كێشه ناوخۆییه‌ی كه له‌ناو حزبه‌كه‌دا هه‌یه، به‌هۆی كێشه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی، رووبه‌ڕووی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی بووه‌ته‌وه و هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌وه‌ی به روونی ده‌رخست كه یه‌كێتی له پاشه‌كشه‌دایه و ئێسته‌یش ترسی له‌وه هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو سزا بدرێت.