عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكاته‌وه كه هه‌ڵبژاردن مافی خه‌ڵكی كوردستانه و پێویسته ئه‌نجام بدرێ، په‌لاماری دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارتی ده‌دات و هه‌ڵبژاردن ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئامانج عه‌لی چاودێری سیاسیی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌یكات جۆرێكه له پاشكۆیه‌تی بۆ لایه‌نه‌كان و ده‌یانه‌وێ هه‌ڵبژاردن له كوردستان نه‌كرێ.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش ده‌كات كه كۆمه‌ڵ له دوا هه‌ڵبژاردندا به ته‌واوی دۆڕا ئه‌وه‌یش هۆكاره كه باكی به‌هیچ نه‌بێت، جگه له‌وه‌ی ترسێكی گه‌ره‌یان له سندوقه‌كانی ده‌نگدان هه‌یه.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تووشی شكستێكی گه‌وره هات و ته‌نیا یه‌ك كورسی به ده‌ست هێنا ئه‌وه‌یش به ته‌واوی حزبه‌كه‌ی تووشی شۆك كرد.