مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له تویتێكدا رایگه‌یاند، ئەمڕۆ کوردستان وەک پەناگەیەک بۆ ھەموو ئەو کەسانە دەمێنێتەوە، کە لە دەست توندوتیژی و چەوسانەوە ھەڵدێن.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر گوتی: “لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و ساڵی 1991 ھاوبەشەکانمان ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی و گەورەترین ئەرکی مرۆییان پێکھێنا، بۆ ئەوەی رێگری لە جینوسایدی زیاتر لە دژی گەلەکەمان بکەن”.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: “ئەمڕۆ کوردستان وەک پەناگەیەک بۆ ھەموو ئەو کەسانە دەمێنێتەوە، کە لە دەست توندوتیژی و چەوسانەوە ھەڵدێن و روو لە کوردستان دەکەن.”