پارێزگای ههولێر ئهمڕۆ سێشهم ئاشكرای كرد، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڕی زیاتر له 7 ملیار و نیو دیناری تهرخان كرد بۆ چارهسهركردنی كێشهی ئاوی ماڵان له پارێزگای ههولێر.
ڕاگهیاندنی پارێزگای ههولێر ڕایگهیاند: لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (7,654,596,86) حەفت ملیار و شەش سەد و پەنجا و چوار ملیۆن و پێنج سەد و نۆهەت و شەش هەزار و هەشتا و شەش دینار، بە مەبەستی چارەسەرکردنى گرفتى ئاوى خواردنەوەى ماڵان و لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى لە وەرزى هاوینى ئەمساڵدا.
ڕاشیگهیاند: ئەم گوژمەى کە دیاری کراوە وەک پلانى کورتخایەن بۆ هاوینى ئەمساڵ خەرج دەکرێت.
جهختیشی كردهوه كه بۆ پلانى درێژخایەن و چارەسەرکردنى گرفتى ئاوى ماڵان لە هەولێر و دەوروبەرى بۆ ماوەیەکى دوورمەودا لەلایەن پارێزگاى هەولێر دیراسەیەکى هەمەلایەنە دارێژراوە و لیژنەیەکى مەیدانیش لەئێستادا کارى لەسەر دەکات.