هیمداد عه‌بدوڵا ڕۆژنامه‌نووس، ڕاگه‌یاند، ته‌نگژه‌ی نه‌مانی پاره له بانكه‌كانی سلێمانی مێژوویه‌كی هه‌یه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ دزی و گه‌نده‌ڵی و ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان و باج و ڕسوومات ده‌گه‌ڕێته‌وه، حكوومه‌تی خۆجێی هه‌ر پارێزگایه‌ك، به‌رپرسه له به‌فیڕۆدان و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و له‌ناوبردنی پاره‌ی بانكه‌كان.
ئه‌و پێی وایه هه‌مووان ده‌زانن ئیداره‌ی سلێمانی كێ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ئه‌وانیش لێی به‌رپرسن، لیژنه‌كانی فه‌رمانگه‌كان شه‌ش سه‌عات له به‌رده‌م بانكه‌كان ده‌وه‌ستن تا پاره‌ی مه‌رزه‌كان و هاتوچۆ و باج بڕواته بانكه‌كان، به‌ڵام پێیان ده‌گوترێت پاره نییه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به گوته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، پارێزگاری سلێمانی كه‌سێكه به ڕۆتین له پۆسته‌كه‌یه‌تی، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ نییه، توانای گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌یه‌كی نییه، چه‌ندان به‌رپرسی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێ و قایمقام گۆڕان، پارێزگار ته‌نیا بۆی هه‌بوو واژوو بكات، ئاگای لێ نه‌بوو، هۆكاره‌كه‌ی نه‌بوونی هه‌ڵوێست و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاته.
ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر چه‌ندان قۆناغ، له سه‌رده‌می نه‌وشیروان مسته‌فا و پاش كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و هێزه نییه ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر نه حزبه‌كه‌ی پشتیوانی لێ ده‌كات و نه یه‌كێتی.