نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / میدیای دوبەی مەسرور بارزانی و حاکمی دوبەی گفتوگۆیان لەسەر دەرفەتەکانی پێوەندی دووقۆڵی کردووە

میدیای دوبەی مەسرور بارزانی و حاکمی دوبەی گفتوگۆیان لەسەر دەرفەتەکانی پێوەندی دووقۆڵی کردووە

حاکمی دوبەی لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبۆوە و لە کۆبوونەوەکەدا دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات تاوتوێکراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی ئاداری 2022 شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شاریقە لەگەڵ محەممەد بن راشد ئالمەکتوم، حاکمی دوبەی و سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و بەشێک لە بەرپرسانی دیکە کۆبووەوە.

لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە، میدیای فەرمیی دوبەی لە تویتەر رایگەیاند، گفتوگۆ لەبارەی کارکردن و هاوکاریکردن لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کراوە و دەرفەتەکانی گەشەپێدان و بنیاتنان لە هەموو بوارەکان خراوەتەڕوو.

هەروەها پێشتر مەسرور بارزانی لەگەڵ سوڵتان محەممەد بن سەقر، حاکمی شاریقە لە زانکۆی ئەمریکی لە شاریقە کۆبووەوە و دوێنێش لەگەڵ حاکمی رەئس ئەلخەیمە کۆبووەوە.

پەیوەندییەکی بەهێزی ئابووری لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات هەیە، قەبارەی ئاڵۆگۆڕی بارزگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات دەگاتە 2.5 ملیار دۆلار. 136 کۆمپانیای ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *