نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سێ نایجیری کە دەیانویست وەک پەنابەر بێنە ناو خاکی هەرێم دەستگیرکران

سێ نایجیری کە دەیانویست وەک پەنابەر بێنە ناو خاکی هەرێم دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر سێ کەسی بیانییان لەسەر سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکردووە، کە هەڵگری رەگەزنامەی نایجیریان و بەشێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە هەرێمی کوردستانەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی ئاداری 2022، موقەدەم شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی  پۆلیسی راپەڕین، رایگەیاند، “ئەو سێ کەسەی دەستگیرکراون خەڵکی نایجیریان و ویستوویانە لە قەڵادزێوە بچنە هەولێر، لە رەگەزی نێرن و هێشتا دیارنییە بەدیاریکراوی لەکوێوە هاتوون، بەڵام گومان دەکرێت لە ئێرانەوە هاتبن”. هەروەها  ئاماژەی بەوەدا ئەو سێ کەسە تەمەنیان لە سەروو 18 ساڵانە، لەبەر ئەوەی زمانی ئینگلیزی نازانن، ئەوانیش دەبێت کەسێک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی لە زمانی ئەو سێ کەسە تێبگات، بۆیە لێکۆڵینەوە لەگەڵیان کاتی دەوێت. موقەدەم شۆرش ئەوەشی ئاشکراکردووە، “پێشتر هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر لە بوونی سێ کەس کە جێگەی گومان بوون ئاگادارکرانەوە، پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی مەبەست دەستگیرکران. دوای لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا دەرکەوت سەرجەمیان بیانین و خەڵکی دەرەوەی عێراقن و بەشێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.”

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *