پاپا فڕانسیس پاپای ڤاتیکان، دەربارەی ھێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین، ڕەتیکردەوە ئەو ھێرشانە کردەوەی سەربازیی تایبەت بێت وەک مۆسکۆ دەڵێت، بەڵکو ئۆکراین ڕوبەڕوی جەنگ بووەتەوە.
لە وتاری ھەفتانەیدا لە بەردەم ژمارەیەک لە ئامادەبووان لە ڤاتیکان، پاپا فڕانسیس رایگەیاند، لە ئۆکراین ڕوباری خوێن و فرمێسک ھەڵدەقوڵێت.
وتیشی، ھێرشەکان کردەوەی سەربازیی نییە وەک مۆسکۆ دەڵێت، بەڵکو جەنگێکە و دەبێتە ھۆی مردن و وێران بوون و ئاوارەبوون.