نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارێزگاری هەولێر: “ڕێگە بە هیچ کەس نادرێت یاری بەبازاڕ بکات و نرخی خۆراک و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکات”

پارێزگاری هەولێر: “ڕێگە بە هیچ کەس نادرێت یاری بەبازاڕ بکات و نرخی خۆراک و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکات”

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.3.6، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، لەدیوانی پارێزگا، بەمەبەستی چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگەگرتن لەو کەس و لایه‌نانەی یاری بەنرخ و پێداویستییەکانی هەوڵاتییان دەکەن، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لێژنەی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر و چاودێرى ژوورى بازرگانى ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، تەئکیدی لە چاودێریکردنی چڕ و ووردی بازاڕ و نرخ و کەل و پەل و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان کردەوە و لێژنەی قائیمقامیەتی ناوەندی بەسەرۆکایەتی قائیمقام ڕاسپێردرا توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ڕایگەیاند: “جگە لەو خۆراک و پێداویستیانەى کەلەئاستى جیهانى نرخەکانیان گرانبووە، ڕێگە بە هیچ کەس نادەین بەهەر بڕ و بیانوێک بێت یاری بەبازاڕ بکات و نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکات، لێژنەکانى قائیمقامیەتى ناوەند و سەرجەم قائیمقامیەتەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر لەدوای ئەم کۆبوونەوەیەوە دەبێ تەواوی هەوڵەکانی خۆیان چڕبکەنەوە بۆ چاودێریکردنی چڕ و ووردی بازاڕ و کۆنتڕۆڵی نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویسییەکان، هەرخاوەن مارکێت، دوکان، گۆکایەک و کەس و لایەنێک سەرپێچی بکات توندترین رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا بگرنەبەر”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *