نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / هەستیارترین دەزگای روسیا زانیارییەکانی ئاشکرا کردووە

هەستیارترین دەزگای روسیا زانیارییەکانی ئاشکرا کردووە

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە هەفتەی یەکەمی جەنگی نێنوان روسیا و ئۆکرانیادا سێجار سەرۆکی ئۆکرانیا لە هەوڵی کوشتن رزگاری بووە.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، روسیا ژمارەیەک لە چەکدارانی ڤانگەر و هێزێکی تایبەتی چیچان بە ئامانجی کوشتنی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیای رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، گروپێک لە بەرپرسانی باڵای ناو دەزگای هەواڵگری روسیا کە دژی جەنگن هەر سێ هەوڵەکەیان شکست پێهێناوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بەرپرسە روسییانە بەرپرسانی ئۆکرانیایان لە پلانەکانی کوشتنی ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی ئاگادارکردووەتەوە.

هاوکات، ئۆلیسکی ریزنیکۆڤ وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئاشکرای کرد، لە ماوەی هەفتەی یەکەمی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا سێجار هەوڵی کوشتنی ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئەو وڵاتە دراوە.

ئۆلیسکی ریزنیکۆڤ بە رۆژنامە ناوخۆییەکانی راگەیاندووە ئەوان زانیارییەکانیان لەلایەن سیخورە دوو لایەنەکانەوە پێگەیشتووە لە نایانەوێت لەم جەنگەدا بەشداری بکەن.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی لە زاری چاوگێکەوە بڵاویکردەوە، روسیا بەر لە پێنج هەفتە لە جەنگەکە بەرامبەر بڕیک پارەی زۆر ژمارەیەک چەکداری گروپی ڤاگنەری بە سەرۆکایەتی یەڤگینی بریگۆزینی هاوپەیمانی نزیک لە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیاوە کە بە “چێشت لێنەری سەرۆک” ناسراوە رەوانەی سنورەکانی ئۆکرانیا کردوون.

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *