سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا، بڕی زیاتر له چوار ملیار دینار بۆ پاڵپشتی و گرنگیدان به به‌رهه‌می ناوخۆ خه‌رج بكات، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له هێرشی مێرووه‌كان.
ئیبراهیم سادق یه‌كێك له جووتیار،راگه‌یاند، ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی گه‌رما، ئه‌و گه‌نم و جۆ و پیازه‌ی كه جووتیاران چاندوویانه، سن و مێروو و كرم لێی ده‌دا، به‌تایبه‌ت سن، كاتێك سن له به‌رهه‌م بدات یان زه‌وی هه‌ر جووتیارێك نیوه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی له ناو ده‌بات، ئه‌و مێرووه زۆر مه‌ترسیداره و ته‌نیا ده‌رمان فریای ده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌ی ئێسته حكوومه‌ت كردوویه‌تی له ته‌رخانكردنی پاره بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و مێرووانه، به‌هه‌نگاوێكی زۆرباشی ده‌زانن و پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیه، هه‌روه‌ها سووككردنی ئه‌ركی سه‌رشانی جووتیاره.
ئه‌نوه‌ر سه‌عید جووتیارێكی تره راگه‌یاند، كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی له‌سه‌ر جووتیار و ته‌رخانكردنی پاره بۆ له‌ناوبردنی مێرووه‌كان، گرنگیدانه به به‌رهه‌می ناوخۆ حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ به‌رهه‌می جووتیاران بپارێزێت.
بڕی چوار ملیار و 201 ملیۆن دینار، له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه‌وه بڕیاری خه‌رجكردنی دراوه، وه‌ك هه‌نگاوێكی گرنگی خزمه‌تكردنی جووتیاران و پاڵپشتی له به‌روبوومی ناوخۆ و پارێزگاری كێڵگه‌كانی كشتوكاڵی له نه‌خۆشییه ئاماژه‌پێكراوه‌كان