نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / روداوێکى هاتوچۆ؛ شەش بریندارو مردنی لێکەوتەوە

روداوێکى هاتوچۆ؛ شەش بریندارو مردنی لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لەئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرێک لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ سەنگاو نزیک گوندی قەرەتامۆر، کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی تریش برینداربون و دانیشتوی رواندزن.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەن (٤٠) ساڵە و دوای ڕێکارەکان لە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرا ١٢٢ تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێ و بریندارەکانیش لەژێر چاودێریدان.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *