ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28/2/2022، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، له پرسه‌نامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه: بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسووڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید-ی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
له به‌شێكی پرسه‌نامه‌كه‌دا، هاتووه: خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.