نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هاتووچۆی هەولێر: ساڵیانەیان بۆ نوێ ناکرێتەوە و ناخرێتە سەر ناوی خۆیان، بەم مەرجە نەبێت

هاتووچۆی هەولێر: ساڵیانەیان بۆ نوێ ناکرێتەوە و ناخرێتە سەر ناوی خۆیان، بەم مەرجە نەبێت

هاونیشتمانییەک، کە لە ژیاندا نەماوە، نزیکەی 1200 ئۆتۆمبێلی بەناو کراوە، هاتووچۆی هەولێریش داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، هەر کاتێک ئۆتۆمبێلیان کڕی، دەستبەجێ بە ناوی خۆیانی بکەن.

رۆژی سێشەممە 22-2-2022، عەقید فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو هاونیشتمانییەی 1200 ئۆتۆمبێلی بەناوەوەیە، زیاتر لە ساڵێکە گیانی لەدەستداوە، کارەکانیشی بە یاسا کردووە.

عەقید فازڵ حاجی گوتی: “هەموو کەسێک دەتوانێت هەر چەندی بووێت ئۆتۆمبێل بەناوی خۆیەوە بکات، حەز دەکات یەک ملیۆن ئۆتۆمبێلیش بێت، یاسای هاتووچۆ رێگەی پێداوە”.

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر روونیکردەوە، ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلی زۆریان بەناوەوەیە، زیاتر ئەو کەسانەن لە پێشانگەکانی ئۆتۆمبێلدا کاردەکەن و بۆ بازرگانییە. عەقید فازڵ حاجی، گوتی: “ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلی زیاتریان بەناو بێت دەبێت باجی زیاتر بدەن، خاوەن پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل خۆیان ئەوە ناکەن، زۆر جار کەسانێک لە بەرامبەر بڕێک پارەدا ئەوە دەکەن”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *