محمدى حاجى مه‌حمود سكرتێرى حزبى سۆسیالست ڕایگه‌یاند، “سبه‌ینێ دادگاى فیدڕاڵى بڕیار له‌باره‌ى یاساییبوون یان ڕ‌ه‌تكردنه‌وه‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ جارى دووه‌م بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق ده‌دات‌و ئه‌م بڕیاره هه‌رچۆنێك بێت گه‌ڕێكى تر‌ى گفتوگۆ له‌نێوان یه‌كێتى‌و پارتى دروستده‌كات”.
ده‌شڵێت:”یه‌كێتى‌و پارتى هیچ كات ده‌رگاى گفتوگۆیان دانه‌خستوه‌و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت نیوكاتژمێر پێش كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌توانن بگه‌نه ڕێكه‌وتن”.
باسى له‌وه‌شكرد، “ئه‌گه‌ر كورد بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى قبوڵ بێت له‌باره‌ى دۆسیه‌ى نه‌وت‌و غازى هه‌رێم، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌وه‌شى قبوڵ بێت كه به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بامه‌ڕنى‌و بیاره عه‌ره‌ب بن‌و ئه‌وان دایبنێن”.
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌رسوڕمانى خۆى له‌واژۆى دوو ئه‌ندامه كورده‌كه له‌دادگاى باڵاى فیدراڵى نیشاندا‌و وتى:”ئه‌و دوو ئه‌ندامه كورده‌ى دادگاى فیدڕاڵى ده‌بوو ئه‌و بڕیاره‌یان سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم واژۆنه‌كردایه ئه‌گه‌ر بڕیارى زیندانیكردنیشیان بدرایه”.