نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / بەرزی رێژەی کۆلیسترۆڵ دەبێتە هۆی سەرئێشە؟

بەرزی رێژەی کۆلیسترۆڵ دەبێتە هۆی سەرئێشە؟

ماڵپەڕی ” کلیڤلاند کلینک” لە بابەتێکی تەندروستیدا لە زاری پزیشکێکی پسپۆڕ لە بواری دڵە دەمارەکاندا بەناوی “لوک لافین”وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە و دەڵێت “ئەگەر رێژەی کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا بەرزبێت ئەوا نیشانەکان جیاوازن، لەوانەیە لە چەند شوێنێکی پێشبینی نەکراوی جەستەدا دەربکەون وەک ( ئانیشک و ماسوولکە ژێیەکان )، لە کەسە لاوەکانیشدا لەوانەیە کەڵەکەبوونی کۆلیسترۆڵ لە چاوەکاندا بەدیار بکەوێت.”

پزیشکەکە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت” بەشەکانی جەستە لەوانەیە بەهۆی بەرکەوتنی کۆلیسترۆڵەوە تووشی تێکچوون ببن، بەڵام کۆلیسترۆڵەکە بەتەنیا خۆی سەر ئێشەی لێناکەوێتەوە، هەروەها زۆر نەخۆش پرسیارم لێدەکەن کە ئایا فشاری خوێن سەرئێشەی لێ دەکەوێتەوە؟ وەڵامەکەی نەخێرە، مێشک توانایەکی باشی هەیە کە دەتوانێت خۆی لەگەڵ بەرزی فشاری خویندا رابهێنێت بۆ ماوەیەکی کاتی، بەڵام ئەگەر بڕەکەی بەرز بوووە ئەوا سەرئێشە تووش دەکات.”

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *