نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆك بارزانی: نهێنی ڕوئیای سەركردەكانی عێراق بۆ نەوت و غازی كوردستان ئاشكرادەكات

سەرۆك بارزانی: نهێنی ڕوئیای سەركردەكانی عێراق بۆ نەوت و غازی كوردستان ئاشكرادەكات

سەرۆك مەسعود بارزانی لە كتێبی “بۆ مێژوو”دا كە ساڵی 2020 چاپ كراوە، نهێنییەكی گەورەی دەسەڵاتدارانی عێراقی لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كردووە.
لە لاپەڕەكانی 51 و 52ی كتێبی “بۆ مێژوو”دا، سەرۆك مەسعود بارزانی سەبارەت بە بابەتی نەوت و گاز نووسیویەتی “هەرێمی كوردستان هیچ هەنگاوێكی پێچەوانەی دەستوور نەناوە. لە شوباتی 2007دا هەموو ئامادەكارییەكان بۆ یاسای نەوت و گاز تەواو بوو، بەڵام حكوومەتی عێراقی دەستی كرد بە كاتكوشتن و بیانووهێنانەوە”.
سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوە داوە كە لە كۆبوونەوەیەكدا كە زاڵمای خەلیلزاد (باڵوێزی پێشووتری ئەمریكا لە عێراق)یش ئامادەی بوو، وەزیرێكی دەستڕۆیشتووی شیعە باسی ئەوەی كردبوو كە پێویستە حكوومەتی عێراقی خەمساردی لەو بابەتەدا بكات و كات بكوژێت، كوردەكان ئەو توانایەیان نابێ خۆیان نەوت دەربهێنن.
سەرۆك مەسعود بارزانی لەمبارەیەوە دەڵێ “ئەمە نیەتی حوكمڕانەكانی بەغدای ڕوونتر كرد كە بڕوایان بە دەستوور و شەراكەت نییە. هەرێمی كوردستان خۆی نەوتی دۆزییەوە و دەریهێنا، بەڵام كاتێك هەرێم ناچار بوو نەوت هەناردەی دەرەوەی بكات، كە حكوومەتی عێراق لە مانگی شوباتی 2014ـدا بودجەی هەرێمی بڕی”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *