به‌پێی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كه له 31ی 1ی 2022 ، نووسراوه‌كه‌ش بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ره‌وانه كراوه و روونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به ئەژماركردنی خزمەتی مۆڵه‌تی بێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دراوە.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، ئەو فەرمانبەرانەی پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و رێنماییە دارایییەكانی ساڵی 2015 و 2020 مۆڵەتی بێ مووچەیان پێ دراوە، یان پێدەدرێت “ماوەی مۆڵەتی بێ مووچەیان تەنیا بۆ مەبەستی خانەنشینی بۆ بە خزمەت ئەژمار دەكرێت”.
حازم ئیسماعیل گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان راگەیاند: “ئەو فەرمانبەرەی مۆڵەتی بێ مووچەی وەرگرتووە، تەنیا بۆ خانەنشینبوون سوودی لێوەردەگرێت، بۆ سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوە سوودی لێ وەرناگیرێت، پێشووتر بۆ خزمەتی خانەنشینیش ئەو ماوەیە ئەژمار نەدەكرا، بەڵام ئێستا ئەژمار دەكرێت”.
بەپەلە
مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …