به‌ڕێوه‌به‌ری ئامار له خانه‌نشینی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆسه‌ی چاكسازی له خانه‌نشینانی پله تایبه‌ت به كۆتاهاتووه و ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان هه‌یه ساڵی خزمه‌ته‌كه‌یان داواكراوه تا بۆیان چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌باح موخلیس به‌ڕێوه‌به‌ری ئامار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی هه‌رێم، راگه‌یاند:” پرۆسه‌ی چاكسازی له خانه‌نشینانی پله تایبه‌ت كۆتایی هاتووه و سه‌رجه‌میان هه‌مواركرانه‌وه، به‌پێی یاساكه خزمه‌ت و مووچه‌یان بۆ دیاری كراوه كه نابێت مووچه‌یان له %60 زیاتر بێت و كه‌مترین مووچه پێوه‌سته به ساڵ خزمه‌ت نابێت له 15 ساڵ خزمه‌تییان كه‌متر بێ و ته‌مه‌نیشی 45 ساڵ كه‌متر بێ.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی كه كه‌موكورتیان هه‌بووه به تایبه‌ت له ساڵی خزمه‌ت ژماره‌یه‌كی كه‌م ماوه، ئه‌وانیش رۆژانه سه‌ردان ده‌كه‌ن و داواكاریه‌كانیان پێ ده‌ڵێین و بۆمان ده‌هێنن و جارێكی تر بۆیان هه‌موار ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ینێرینه لیستی مووچه، هه‌موو پله تایبه‌ته‌كان به سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تیش هه‌موار كراوه‌ته‌وه.
باسی له‌وه كرد، ئه‌وانه‌ی خانه‌نشینی پله تایبه‌تن و خزمه‌تیان كه‌متره له 15 ساڵ، ئه‌وانه به‌شێوه‌ی جیا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریان له‌باره‌یه‌وه ده‌دات