نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بێگەرد تاڵەبانی:%40 بنیادنانی كارگەی فینگر تەواو بووە

بێگەرد تاڵەبانی:%40 بنیادنانی كارگەی فینگر تەواو بووە

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ حكوومەتی هەرێم، ڕایگەیاندووە:” هەنگاوەکانی بونیادنانی کارگەی جوتیار بۆ بەرهەم هێنانی فینگەر و چپس لە پەتاتەی پیشەسازی، لە قۆناغی دروستکردندا ڕێژەی (%40) ی کارەکەکانی بەسەرکەوتووی تەواو بووە ،دوابەدوای دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکە، وەک گەورەترین پڕۆژەی هاوبەشی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت ،لە چوارچێوەی زنجیرە بەهای پەرەپێدانی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەیارمەتی حکومەتی هۆلەندا ،لە ناحیەی رۆڤیای پارێزگای دهۆک.

دەڵێ:”کارگەی جوتیار یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی بەرهەم هێنان و ساغکردنەوەی هەزاران تۆن بەرهەمی پەتاتەی پیشەسازی خۆماڵی جوتیاران. بەشێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دەرفەتی کارکردن بۆ هەزاران کەس لە جوتیاران و دەرچوان دەرەخسێنی.

وتیشی:”ئەمەش هەنگاوێکی گرنگی وەزارەتی کشتوکاڵە، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو هۆیەوە جوتیاران زیاتر هان دەدات بۆ ئاشناکردن و بەرەو پێشبردنی تەکنیک و رێگاکانی چاندن و ئاسانکاری بۆ بەبازاڕکردن و پارێزگاری لە بەرهەمی خۆمالی جوتیارانی ئازیزی هەرێمی کوردستان.

بەپەلە

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق دەكات

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەروەها هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *